نزار ئامێدی سەرۆك كۆماری عیراق كە لە رابردوودا بەردەوام لەگەڵ سەرۆك مام جەلال كاری كردووە و ئێستاش بووەتە سەرۆك كۆماری نوێی وڵاتەكە ، لە یەكەم گەشتیدا وەك سەرۆك كۆمار ، سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلالی كرد و ،یاداشتێكی لەسەر مەزارەكە نووسی ،
سەرۆك كۆمار لە یاداشتەكەیدا وەسفی سەرۆك مام جەلالی كردووە و بە مامۆستا و ئیلهام بەخش ناوی بردووە و سەرەتا نوسیویوێتی بەناوی خوای گەورەو میهرەبان.... مام ، باوك ، مامۆستا ، سەركردە و ئیلهام بەخش مام جەلالی ئازیز ، رۆحی پاكت هەمیشە لەگەڵماندایە و ئێستا لەو شوێنەین جەستەی پاك و بێگەردت لێی نێژراوە، مام جەلال دەمەوێت پێت بڵێم كە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ،
متمانەیان پێبەخشیم تا ببمە سەرۆك كۆمار ، من دڵنیام كە ئێوە دڵخۆشن بەم ڕووداوە و لە خودای گەورە داواكارم هێز و ورەم پێ ببەخشێت و رۆحی ئێوەش هاوەڵم بێت لەم ئەركە گرنگەدا، تا بتوانم بەشێك لەوەی ئێوە ئەنجامتان دەدا جێبەجێی بكەم.
سەرۆك كۆمار نوسیویشێتی، عیراق باشە و باشیش دەبێت ، هەروەها كوردستانیش باشە، وە هەمیشە سەختی و ئاڵنگاریی رووبەرووی عیراق و كوردستان دەبنەوە، بەڵام ئەو رێباز و پرەنسیپ كە ئێوە لەگەڵ سەركردەكانی تری عیراق داتانڕشتووە، هەمیشە رێباز و رێگامان دەبن بۆ تەواوكردنی ئەو كاروانەی كە ئێوە كێشاوتانە.