سەرۆک کۆماری عیراق پێشوازی لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی دەکات

عیراق 08:52 PM - 2026/04/13

سەرۆک کۆماری عیراق پێشوازی لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی دەکات
نزار ئامیدی، سەرۆک کۆماری عیراق لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی. 
لەدیدارێکدا ئەعرەجی پیرۆزبایی لە نزار ئامێدی کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆمار و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە بەجێگەیاندنی ئەرکە نیشتمانییەکانیدا.
سەرۆک کۆمار سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەردانەکە دەربڕی و جەختیکردەوە لە هەوڵی هاوبەش لە نێوان دەزگا ئەمنی و سیاسییەکان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عیراق.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو