رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك سەردانی پارێزگاری سلێمانی كورد و لەلایەن پارێزگاری شارەكەوە پێشوازییەكی گەرمی لێكرا و پێكەوە كۆبوونەوە ، هاوكاتدوای كۆبوونەوە هەردوولا كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشیان ئەنجامدا و لای خۆیەوە دكتۆر هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی،ستایشی هەوڵ و كارەكانی پارێزگاری كەركوكی كرد،
بۆ ئەو پەیوەندجییە دوو قۆڵییەی كە لە نێوانیاندا هەیە ، لە بەرامبەردا رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك ، باسی لە پەیوەندی نێوان كەركوك و سلێمانی كردو رایگەیاند، بەردەوام ئاگایان لە یەكترە و پەیوەندیان پتەوە ،
هاوكات سەبارەت بەو كارانەی لە ماوەی ساڵ و نێوێكدا ئەنجامی داوە پارێزگاری كەركوك رایگەیاند، توانیویانە هەستی كوردایەتی و بوونی متمانەی خەڵكی كەركوك بە حكومەتی خۆجێی بگەڕێننەوە ، راشیگەیاند،لە ماوەی جەنگی ئێراندا كە زۆر جار هێرشدەكرایە سەر سلێمانی و هەولێر ،تا ئێستا یەك درۆن و مووشەك لە سنووری ئیدارەی كەركوكەوە بۆ هەرێم نەهاتووە و رێگەیان بە هێرشی لەو جۆرە نەداوە.