سەرۆك كۆمار لە سلێمانییە نزار ئامێدی سەرۆك كۆماری عیراق، لە یەكەم گەشتیدا وەك سەرۆك كۆمار،لەرێگەی (فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی)یەوە گەیشتە شاری سلێمانی و لەلایەن پارێزگاری سلێمانی و جێگری سەرۆكی یەكێتی و شێخ جەعفەر شێخ مستەفا و ژمارەیەك ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە پێشوازی لێكرا.
بڕیارە سەرۆك كۆمار سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلال لە دەباشان بكات و تاجە گوڵینە لەسەر مەزارەكە دابنێت ،دواتریش زنجیرەیەك كۆبوونەوەی گرنگ و بەرهەمدار لە شاری سلێمانی ئەنجامبدات.
رۆژی شەممە لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە 227 دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنەكە نزار ئامێدی بەسەرۆك كۆماری عیراق هەڵبژێردرا و رۆژی یەك شەممەش لەڕێوڕەسمێكدا كەلەكۆشكی بەغداد بەڕێوەچوو، ئاڵو گۆڕی دەسەڵاتكرا و ،نزار ئامێدی بەڕەسمی ئەركی سەرۆك كۆماری عیراقی گرتە ئەستۆ.