بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازی لە محەمەد سەمعان ئاغا، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عیراقی کرد.
لە دیدارێکدا کە د. خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق ئامادەبوو، هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی ناوچەکە و عیراق کرا و جەخت لە دوورخستنەوەی وڵات لە ململانێکان کرایەوە.
هەردوولا دووپاتیان لە تەواوکردنی رێکارە دەستوورییەکان و پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی خزمەتگوزار کردەوە کە ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی و ئارامی زیاتر بۆ هاوڵاتییان.