لەبەرامبەر گەمارۆ دەریاییەكانی ئەمریكا لەگەرووی هورمز، وتەبێژی ناوەندی خاتەمولئەنبیای سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشەی توند دەكات و هۆشداری دەداتە هەموو وڵاتانی ناوچەكەش.
ئیبراهیم زولفەقاری، وتەبێژی ناوەندی خاتەمولئەنبیای سوپای پاسداران رایگەیاند،جگە لەكەشتییەكانی دوژمن هەموو كەشتییەكانی دیكە بە پابەندبوون بەرێكارە راگەیەندراوەكانی ئێران دەتوانن لە گەرووی هورمز بپەڕنەوە ، راشیگەیاند، ئەگەر ئاسایشی بەندەرەكانمان پارێزراو نەبێت، هیچ بەندەرێك لەكەنداو و دەریای عوممان پارێزراو نابێت.
ئەمە لەكاتێكدایە ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بڕیاری گەمارۆدانی دەریایی بۆ سەر گەرووی هورمز خستەبواری جێبەجێكردنەوە، ئەمەش وەك كارتێكی دیكەی فشار بۆ سەر تاران.