بەریتانیا: پشتیوانی كۆنتڕۆڵكردنی گەرووی هورمز ناكەین كییەر ستارمەر سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا وەڵامی ترەمپی بۆ گەمارۆدانی بەندەرەكانی ئێران دایەوە و رایگەیاند، وڵاتەكەی ناچێتە ناو شەڕی ئێران و پشتیوانی لە كۆنترۆڵكردنی گەرووی هورمزیش ناكات.
ستارمەر لە بەیاننامەیەكدا باسی لە گرنگی كردنەوەی گەرووی هورمزكرد و رایگەیاند، زۆر گرنگە گەرووەكە بە تەواوی بكرێتەوە و لە ماوەی رابردووشدا هەوڵی چڕیان داوە و بەردەوامیش دەبن ،كییەر ستارمەر تەئكیدی كردەوە لەوەی ، بەریتانیا نایەتە ناو شەڕی ئێران و پشتیوانی لە كۆنترۆڵكردنی گەرووی هورمزیش ناكات.
ئەمەش لە كاتێكدایە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندبوو، واشنتۆن گەمارۆی تەواو بەسەر گەرووی هورمز و بەندەرەكانی ئێراندا دەسەپێنێت و ناتۆش ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ بەشداریكردن لە دەستەبەركردنی رێڕەوی ئاوی گرنگ.