حكومەتی هەرێم دەڵێت ئاسانكاری بۆ مووچە خۆران كردووە و دەتوانن لە رێگەی ئەی تی ئێمەكانەوە مووچەكانیان وەربگرن،بەڵام مووچە خۆرانی هەرێمی كوردستان نیگەرانن لەم دۆخە و دەڵێن ، هەموو مانگێك بەم جۆرەیە ئەی تی ئێمەكان قەرەباڵەغن و پارەیان تێدا نییە،
دەبێت رۆژانە سێ بۆ چوار جار بێن و كارتەكانیان تاقی بكەنەوە و بزانن ئاخۆ ئەی تی ئێمەكان پارەیان تێكراوە یان نا، ئەم دۆخە هاووڵاتیانی قەزای تەقەقیشی نیگەران كردووە و دەڵێن ،بە چەند ناحیە و دەیان گوند تەنها یەك ئامێری راكێشانی پارە هەیە و وێڕای قەرەباڵغیش ئامێرەكان پارەیان تێدانییە.