ئیبراهیم زولفەقاری: ئێران بە دەسەڵاتێكی زۆرەوە كۆنترۆڵی كەنداوی فارس و گەروی هورمزی كردووە

عیراق 11:19 AM - 2026/03/24

   ئیبراهیم زولفەقاری، وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندی خاتەمولئەنبیا دەڵێت، هیچ پێویس بەوە ناكات، مین لە كەنداوی فارس و بەتایبەت گەرووی هورمزدا بچێنین بەئامانجی رێگریكردن لە دووژمنان و ئەو وڵاتانەی ئێران خواستی لەسەر تێپەڕبوونیان نیە بەگەروەكەدا، بەڵكو كۆماری ئیسلامی ئێران لە رێگەی هێزەكانییەوە بەدەسەڵاتێكی زۆر و بەهێزەوە كۆنترۆڵی ئاسایشی كەنداوی فارس و گەروی هورمزی كردووە.

هەروەها وتەبێژە گەنجەكەی خاتەمولئەنبیا دەڵێت: هێزەكانی ئێران هەژمونی خۆیان بەسەر دەسەڵاتی ئەمریكاو ئیسرائیلدا سەپاندووە لە ناوچەكەدا و ئەو وڵاتانەشی لەدەرەوەی ناوچەكەن مافی ئەوەیان نییە دەستوەردان لەو پرسەدابكەن.

ئەمە ئیبراهیم زولفەقاری وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندی خاتەمولئەنبیا دوای ئەوەدێت كەپێشتر ئێران هەڕەشەی كردبوو كە مینی دەریایی لە كەنداوی فارس و گەرو هورمزدا بچێنێت ئەگەر ئەمریكاو ئیسرائیل هێرش بكەنەسەر كەناراوەكانی كەنداوی فارس.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو