هاوسەرۆکی پارتی دەم ڕایدەگەیەنێت، بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کۆتا دیداریدا هۆشدارییەکی مێژوویی دا.
تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی پارتی دەم لە پەرلەمانی تورکیا وتارێکی سەبارەت بە هەڵوێستی سەرکردەکانی کوردستان پێشکەشکرد و ڕایگەیاند، بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کۆتا دیداریدا هۆشدارییەکی مێژوویی دا و ڕایگەیاند، “هەڵەیەکی گەورەیە ئەگەر کورد وەک سەرەڕم بەکابهێندرێت، نابێت کوردستان وەک گۆڕپانی جەنگ بەکاربهێندرێت، بەڵکو دەبێت پردی ئاشتی بێت”.
وتیشی، پەیامی سەرکردە سیاسییەکانی کورد ڕوون و شکۆمەندانەن، هەروەها نایانەوێت ببنە کەسانی هەلپەرست و دۆخی ئـ.ـێران بۆ خۆیان بقۆزنەوە، ئێمەش لە یەکەم ڕۆژەوە هەمان قسەی بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانیمان وتووە.