پیت هێگسەس، وەزیری جەنگی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ سوپاسالاری ئەمریكا رایگەیاند، كۆماری ئیسلامی ئێران لەم جەنگەدا بەتەنیاماوەتەوە شكستی هێناوە.
هاوكات ئاماژكەی بەوەشدا، تەواوی هێزی ئاسمانی و دەریای ئێران لەناودەبەین و دەزانین چی دەكەین و چۆن پلانەكانمان جێبەجێدەكەین. هەروەها وەزیری جەنگی ئەمریكا وتیشی، ئامانجی ئێمە نەهێشتن و لەناوبردنی بەرنامەی مووشەكی كۆماری ئیسلامی ئێرانە.
پیت هێگسەس، وەزیری جەنگی ئەمریكا ئەوەشی خستەڕوو، ئێران بەمەبەست هاووڵاتیانی سڤیل دەكاتە ئامانج، بەڵام ئەمریكا كەسی شارەزا و شیاوی هەیە و بەهەڕەمەكی شەڕ ناكات. ئاشكراشیكرد، توانای ئێران بۆ هەڵدانی موشەك بەشێوەیەكی بەرچاو كەمیكردووە و ژێرخانی سەربازیی ئەو وڵاتە ئامانجی سەرەكیی هێرشەكانیانە.
سەبارەت بە راگرتنی جەنگەكە، وەزیری جەنگی ئەمریكا وتی، كاتێك جەنگ رادەگیرێت، كە ترەمپ بریار دەدات و بڕیاری كۆتایی تەنها لای سەرۆكی ئەمریكایە.