عەباس عراقچی: گفتووگۆ و دانوستان لەگەڵ ئەمریكا لەكارنامەماندا نیە

عیراق 12:01 PM - 2026/03/10

 وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی گفتووگۆ و ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ ئەمریكا زانیاری نوێ دەخاتەڕوو ، لەوبارەیەوە عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند،  ئێستا ئێمە چاوەڕێی  بڕیار و هەڵوێستی رێبەری نوێی ئێرانین تا بزانین چ بڕیارێك دەدەن.
 
هاوكات ئاماژەی بەوەشدا، بەردەوامی بە هێرشە مووشەكیەكانمان دەدەین و لەوباوەڕەدا نیم دانوستان و گفتووگۆكردنمان لەگەڵ ئەمریكا  لە بەرنامەماندا هەبێت.

ئەم پەیامەی عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دوای پەیامەكانی دۆناڵد ترەمپ دێت، كە وتی، لەهێرشەكانماندا گورزی كوشندەمان لە ئێران داوە و لە ماوەی تەنها سێ رۆژ و نیودا، هێزەكانی ئەمریكا توانیویانە 46 كەشتیی جەنگیی ئێران نوقم بكەن و هێزی دەریایی ئەو وڵاتە بە تەواوەتی تێكبشكێنن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو