هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەكرێت

کوردستان 04:01 PM - 2026/03/09

سەبارەت بە وادەی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەت،
عەلی رەئووف مستەفا، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست  رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو رۆژی یەكشەممە مووچەی مانگی 2ی 2026 ی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەكرێت لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان.
هاوكات ئاماژەی بەوەشدا، ژمارەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە 37هەزار و 933 یەو ژمارەی مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا چوار هەزار و100مامۆستایە كە كۆی گشتی ژمارەی مامۆستایانی گرێبەستی هەر دوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا 42 هەزار و33 مامۆستایە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو