بەدرۆن هێرشكرایە سەر چەند تاوەرێكی شاخی زمناكۆ لەسنووری دەربەندیخان و زیانی گیانی نەبوو.
لەچوارچێوەی ئەو هێرشانەی دەكرێنە سەر ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆجاری دووەم هێرشكرایەسەر تاوەرەكانی شاخی زمناكۆ لەقەزای دەربەندیخان.
بەپێی زانیارییەكان، ئەمە جاری دووەمە هێرش دەكرێتە سەرتاوەرەكانی شاخی زمناكۆ لە قەزای دەربەندیخان و هێرشەكەی ئەمجارەش لەرێگەی درۆنەوە ئەنجامدراوە.
لەماوەی 10 رۆژدا نزیكەی 200جار هێرشكراوەتە سەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و بەوهۆیەوە ژمارەیەك قوربانی لێكەوتەوە.