سعودیە رۆژانە تەنها 500 ڤیزەی عومرە دەداتە عیراق

کوردستان 03:31 PM - 2026/03/09

سەرۆكی دەستەی باڵای حەج و عومرەی عیراق رەزامەندی لە  شانشینی عەرەبستانی سعودی وەرگرتوە بۆ تەرخانكردنی 500 ڤیزەی عومرەی رۆژانە بۆ ئارەزومەندانی عومرە لە هەموو عیراق.

بەپێی راگەیەندراوێكی حەج و عومڕەی هەرێمی كوردستان، شێخ سامی مەسعودی سەرۆكی دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عیراق، رەزامەندی سعودیەی وەرگرتوە بۆ تەرخانكردنی 500 ڤیزەی عومرەی رۆژانە بۆ ئارەزومەندان لە هەموو عیراق. 

بەپێی راگەیەندراوەكە،بەهۆی زۆری داواكاری هاوڵاتیانی عیراقی بۆ ئەنجامدانی سونەتی عومرە لەم مانگەدا ، لایەنی سعودی رەزامەندی داوە لەسەر پێدانی 500 ڤیزەی رۆژانە بە عیراقییەكان تا كۆتایی هاتنی ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە، ئەوەش دوای ئەوەی پێدانی ڤیزا بۆ هەمو وڵاتانی جیهان راگیرابوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو