هەڵبژاردن ودیاریكردنی موجتەبا خامنەیی كوڕی عەلی خامنەی رێبەری پێشووی ئێران بابەتێكی ناوخۆییە وە ئەوبڕیارە لایەنی ئێرانی خۆیان داویانە و لەسەر بنەمای ئەودەستورە ئەو بڕیارەیان داوە كە هەیانە.
چین دژی دەستوەردان لە كاروباری ناوخۆی وڵاتانی دیكەیە بە هەر بیانوویەك بێت، وەپێویستە ڕێز لە یەكپارچەیی و ئاسایشی ئێران بگیرێت وە چین داوای وەستاندنی دەستبەجێی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان و گەڕانەوە بۆ گفتوگۆ و دانوستانەكان دەكات بە زووترین كات و دووركەوتنەوە لە پەرەسەندنی زیاتری گرژییەكان، وە ئێمە وەك چین دژی هەر هەوڵێكین بۆ بەئامانجگرتنی موجتەبا خامنەیی، رێبەری نوێی كۆماری ئیسلامی ئێران.