دۆناڵد ترەمپ هۆشدارییەكی تووند دەداتە تاران لەبارەی داخستنی گەرووی هورمز و رایدەگەیەنێت، ئەگەر ئێران لە گەرووی هورمز رێگری لە هەناردەكردنی نەوت بكات، 20 هێندە بەهێزتر هێرشدەكەنە سەریان.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە هەژماری خۆی لە "ترووس سۆشیال" رایگەیاند، ئەگەر ئێران هەر هەنگاوێك بگرێتەبەر لە راگرتنی هەناردەكردنی نەوت لە گەرووی هورمز، گورزی 20 هێندە بەهێزیان لێ دەدەن و هێرشی وایان دەكەنە سەر كە بنیادنانەوەی ئێران مەحاڵ بێت و رووبەڕووی "مەرگ و ئاگر و تووڕەیی" ببنەوە.
دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەكرد، ئەم رێگرییەی واشنتۆن لە داخستنی گەرووەكە و پاراستنی رێڕەوی گواستنەوەی وزە، دیاری ئەمریكایە بۆ چین و ئەو وڵاتانەی تر كە گەرووی هورمز بەكاردەهێنن. ترەمپ هیواشی خواست كە ئەو وڵاتانە قەدری ئەم هەڵوێستەی ئەمریكا بزانن.
دوا بەدوای ئەم لێدوانی دۆناڵد ترەمپ نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەدابەزین كرد و نرخی بەرمیلێك نەوت بۆ كەمتر لە 90 دۆلار دابەزی