رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك، پەیامێكی پیرۆزبایی بەبۆنەی رۆژی جلوبەرگی نەتەوەیی بڵاوكردەوە و تێیدا داوای لە سەرجەم خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگەكانی شارەكە كرد، ئەم یادە بكەن بە رۆژی برایەتی و پێكەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێكهاتەكانی كەركوك.
لە بەشێكی تری پەیامەكەیدا، رێبوار تەها رایگەیاند، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ دكتۆر هەڵۆ عەسكەری وەزیری خوێندنی باڵا و سەرۆكی زانكۆی كەركوك ئەنجامداوە، تێیدا دەستخۆشی و سوپاسی ئاڕاستە كردن بۆ ئەو هەماهەنگییەی لەگەڵ ئیدارەی پارێزگاكەدا هەیانە.