دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عیراق درێژكردنەوەی داخستنی ئاسمانی وڵاتەكەی بۆ سەرجەم گەشتەكانی هاتن و چوون و ترانزێت بۆ ماوەی 72 سەعاتی دیكە راگەیاند.
هاوكات ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم بڕیارە لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی بەردەوامی دۆخی ئەمنی و پێشهاتەكانی ناوچەكەیە و بەو پێیەش هەڵسەنگاندنی بۆ دەكرێتەوە لە هەر نوێكارییەكی دیكەش هێڵی ئاسمانی و لایەنە پەیوەندیدارەكان ئاگادار دەكرێنەوە.
ئەم هەنگاوەش لەچوارچێوەی ئەو پلانە ئەمنیی و خۆپارێزییەیە كە بەهۆی جەنگی بەرپابووی نێوانی ئەمریكا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە ناوچەكە بەڕێوەدەچێت.