میدیاكانی ئێران لەرێگەی گرتە ڤیدیۆییەكەوە ناوی تەواوی ئەو شوێنانەیان بڵاوكردۆتەوە كە لەرێگەی مووشەك و درۆنەوە لەوڵاتانی ناوچەكە كردوونیەتە ئامانج و هەرێمی كوردستانیشی تێدایە.
بەپێی ئەو بڵاوكراوەیە هەریەكە لە كێڵگەی نەوتی بەسڕە لەعیراق وبنكەی جەفیر لە بەحرەین و بنكەی ئاسمانی زەفرە لە ئیمارات لەگەڵ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی دوبەی ئەو پێگەو ئامانجانە بوون كە لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هێرشی درۆنی و موشەكیان كراوەتەسەر.
هاوكات بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی میدیاكانی ئێران بڵاویكردوەتەوە كۆماری ئیسلامی ئێران هەریەكە لە فڕۆكە خانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەهەرێمی كوردستان و بینای مارینا لە ئەبوزەبی و پاڵاوگەی حەیفا لە ئیسرائیل دیارترین ئەو ئامانجانەبوون كەلەلایەن مووشەك و درۆنەكانی ئێرانەوە كراونەتە ئامانج .
بڵاوكردنەوەی ئەم گرتە ڤیدیۆیەلە كاتێكدایە كە كۆماری ئیسلامی ئێران و ئیسرائیل و ئەمریكا بەردەوامن لەجەنگ و هێرشەكانیان بۆسەر ئامانجەكانیان.