بە بڕیاری ڕێبوار تەها، سبەینێ لە کەرکوک پشووی ڕەسمی دەبێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک، ڕایگەیاند، بە بڕیاری پارێزگار، سبەینێ چوارشەممە لە سەرجەم فەرمانگە حكومییەكان ، قوتابخانەکان، باخچەکانی منداڵان، کۆلێژەکان و فەرمانگە حکومییەکان پشووی ڕەسمی دەبێت.
ئاماژە بەوەشدەکات، پشووەکە بۆ یادی شـ.ـەهیدکردنی ئیمام عەلی دەبێت (سڵاوی خوای لێبێت).