کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پرسی دەرچووانی بەشە پزیشكییەكان تاوتوێدەكات

.

03:48 PM - 14/02/2026

سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا، تاوتوێی پرسی دەرچوانی بەشە پزیشكییەكان و چەند پرسێكی گشتی دەكات.


فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، كارنامەی دانیشتنی رۆژی یەك شەممەی ئەنجومەنەكەی بڵاوكردەوە، كە سەعات 11ی پێشنیوەڕۆ دەستپێدەكات و  دوو تەوەر لەخۆ دەگرێت، تەوەری یەكەم راپۆرتی لیژنەی فەرمانی پەرلەمانی ژمارە 18ی ساڵی 2026 لەخۆدەگرێت، كە تایبەتە بە بەدواداچوون و چارەسەركردنی بارودۆخی دەرچووانی پزیشكی و تەندروستی. هەر بەپێی كارنامەی دانیشتنەكە، لە تەوەری دووەمدا، چەند پرسێكی گشتی گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە