کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

جۆرێك لە سەربەخۆیی بە ڕۆژئاوای كوردستان دەدرێت

.

03:22 PM - 14/02/2026

ئەمریكا پەیامێكی بۆ ئەحمەد شەرع، سەرۆكی كاتی سوریا ناردووە‌و تیایدا داوای لێكردووە زۆرترین نەرمی بەرامبەر داواكارییەكانی كورد‌و هێزەكانی هەسەدە بنوێنێت، هەروەها داوای لێكردووە دووربكەونەوە لە هەڵوێستی توند‌و ڕێگەدان بە كوردەكان بۆ هەبوونی جۆرێك لە سەربەخۆیی لە بەڕێوەبردنی ناوچەكانیان.

هاوكات مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە پەراوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن تەئكیدی كردەوە، ناوچە كوردییەكانی سوریا لەڕووی سەربازی‌و كارگێڕییەوە لەژێر دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای كوردستاندا دەمێننەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە