.
09:39 AM - 14/02/2026
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیو بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بارانی بەلێزمە و تاوەبارانی بەخووڕ لە زۆرێك لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەبارێت و خێرایی با لەنێوان 10 بۆ 20 كیلۆمەتر دەبێت.
هاوكات ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان هۆشداری دەدات، چەند ناوچەیەكی دیاریكراو دەكەونە ژێر كاریگەریی بارانی بەلێزمە و هەورەبروسكەی توند. ئەو شوێنانەش بریتین لە سنووری بەردەڕەش، مێرگەسۆر، بارزان، هەریر، پیرمام، بەحركە، بنەسڵاوە، شەمامك، دەوروبەری پردێ، چوارتا، ماوەت، قەڵادزێ، سەنگاو و تەكیەی جەباری.
لای خۆشیەوە هەڤاڵ سدیق، شارەزای بواری كەشناسی ئاشكرایكرد، هەوری چڕی باراناوی گەیشتووەتە تەواوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانو پێشبینی تاوەبارانی بەخوڕ، بارانبارینی بەلێزمە، هەورەبروسكەی بەهێز و تەرزە بۆ زۆرێك لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە