.
10:16 AM - 14/02/2026
ماڵپەری ئەكسیۆسی ئەمریكی بڵاویكردووەتەوە، بڕیارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو وەفدی ئەمریكا و ئێران خولی دووەمی گفتوگۆكانیان لە ژنێڤ لە سویسرا ئەنجام بدەن.
ماڵپەرەکە ئاشکراشیکردووە وەفدی ئەمریکی کە ستیڤ ویتکۆف و جارێد کوشنەر لەخۆدەگرێت، و عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێرانیش سەرۆکایەتی وەفدی وڵاتەکەی دەکات.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، نوێنەرانی عومان ئامادەی دانیشتنەکان دەبن بۆ ئاسانکاری پەیوەندی و نێوەندگیری نێوان هەردوولا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە