کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كشتوكاڵی عیراق: بەرهەمی كشتوكاڵی گومرگی لەسەر نییە

.

09:58 AM - 14/02/2026

وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رایدەگەیەنێت، بەرهەمی كشتوكاڵی باجی گومرگی لەسەر نییە و بەرهەمی ناوخۆییش لە بازاڕەكاندا زۆرە.


مەهدی سەهر جبوری بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی راگەیاندووە: وەزارەتەكە لە نزیكەوە چاودێری هەر گۆڕانكارییەك لە نرخەكاندا دەكات،

هەروەها رۆژانە لیستی نرخی بەرهەمی كشتوكاڵی و بەرهەمە ئاژەڵییەكان بڵاودەكرێتەوە، كە جۆری بەرهەمەكە (ناوخۆیی یان هاوردەكراو) و نرخەكانی ئێستای دەستنیشان دەكرێت، وەك هەنگاوێك بە ئامانجی ناردنی پەیامی دڵنیاكەرەوە بۆ هاووڵاتیان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، زۆربوونی بەرهەمە ناوخۆییەكان بووەتە هۆی دابەزینی نرخی هەندێك بەرهەم بۆ ئاستێك كە نیگەرانی جووتیارانی لێكەوتۆتەوە، بەو پێیەی نرخەكەیان گەیشتۆتە كەمتر لە تێچووی بەرهەمهێنان،

بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق  تەئكیدیشی كردەوە، بەرهەمە كشتوكاڵییەكان باجی گومرگییان لەسەر نییە، بۆیە هەر سەرلێشێواوییەك سەبارەت بە هەڵاوسانی نرخەكان دروست ببێت هیچ پەیوەندییەكی بە ڕێكارە گومرگییەكانەوە نییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە