.
09:56 AM - 14/02/2026
سوپای ئەمریكا لە دەریایی كاریبی، هێرشێكی تری بۆ سەر بەلەمێك ئەنجامدا كە ماددەی هۆشبەری گواستووەتەوە و بەهۆی هێرشەكەشەوە سێ كەس كوژران.
سوپای ئەمریكا گرتە ڤیدیۆی بەئامانجگرتنی بەلەمەكەی بڵاوكردووەتەوە و نوسیویەتی، لە هێرشێكدا بۆ سەر بەلەمێك لە كەنارەكانی كاریبی سێ كەس كە بازرگانی مادەی هۆشبەرن كوژراون.
بەم هێرشەش ژمارەی ئەو كەسانەی لە سەرەتای مانگی ئەیلولی رابردووەوە لە دەریای كاریبی و رۆژهەڵاتی زەریای هێمن كوژراوان كە گوایە بازرگانی ماددەی هۆشبەر بوون بۆ 133 كەس بەرزبووەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە