.
03:58 PM - 14/02/2026
رۆژنامەی نیویۆرك تایمز بڵاویكردەوە، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەپێناو بەهێزكردنی پێگەی سەربازیی خۆی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، 12 فڕۆكەی تر لە جۆری ئیف 15ـی هێرشبەر رەوانەی ناوچەكە دەكات. ئەم هەنگاوەش لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكانی واشنتۆن دێت بۆ هەر ئەگەرێكی پەرەسەندنی سەربازی لە ناوچەكەدا.
بەرپرسانی پێنتاگۆن بە رۆژنامەكەیان راگەیاندووە، فڕۆكە بۆمب هەڵگرەكانی جۆری بی 2 كە هاوینی رابردوو لە هێرشكردنە سەر بنكە ئەتۆمییەكانی ئێران بەشدارییان پێكرا، لە بنكەكانی خۆیان لە ناوخۆی ئەمریكا خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە. هاوكات لەگەڵ فڕۆكە جەنگییەكان، ئەمریكا چەند فڕۆكەیەكی تری جۆری ئەی 18ی گراولەر دەنێرێت، كە تایبەتن بە دروستكردنی تەشویش لەسەر ڕادارەكان.
هەروەها ئەمریكا بڕیاریداوە كەشتیی فڕۆكەهەڵگری (یو ئێس ئێس جیرالد فۆرد) و چەند كەشتییەكی جەنگیی تر رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكات.
بەگوێرەی راپۆرتەكە، كەشتیی (جیرالد فۆرد) دەچێتە پاڵ كەشتیی (یو ئێس ئێس ئەبراهام لینكۆڵن) كە ئێستا لە ناوچەی كەنداو جێگیرە.
ئەمە بە واتای جێگیركردنی دوو گرووپی گەورەی فڕۆكەهەڵگر دێت لە یەك چوارچێوەی جوگرافیدا، كە ئامانج لێی بەرزكردنەوەی ئاستی ئامادەیی و دروستكردنی رێگریی سەربازییە لە كاتێكدا گرژییەكان روویان لە هەڵكشان كردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە