.
02:49 PM - 14/02/2026
بەگوێرەی زانیارییەكان، حكومەتی فیدراڵی عیراق وادەی 90 رۆژی دیاریكردووە بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان دەست بكات بە جێبەجێكردنی سیستمی ئەسیكۆدا.
بەرپرسێك لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، تا ئێستا هیچ رێككەوتنێك لەنێوان هەولێر و بەغدا بۆ جێبەجێكردنی ئەو سیستمە و باجی گومرگی نوێ نەكراوە.
لە ئێستادا دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان سیستمێكی ئەلیكترۆنیی تایبەت بە خۆیان هەیە و هەنگاو نەنراوە بۆ گۆڕینی بۆ سیستمی ئەسیكۆدا.
هەرێمی كوردستان خاوەنی 6 دەروازەی رەسمی وشكانی و ئاسمانییە (فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی، ئیبراهیم خەلیل، پەروێزخان، باشماخ، و حاجی ئۆمەران)، جگە لە چەند دەروازەیەكی دیكەی بازرگانی وەك سەیرانبەن، كێلێ، شوشمێ، پێشخابوور و سەرزێڕ.
سیستمی ئەسیكۆدا سیستمێكی نێودەوڵەتییەو لەلایەن رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە چاودێری دەكرێت، ئامانجی سەرەكیی ئەم سیستمە بریتییە لە كۆنترۆڵكردنی پڕۆسەی پارەدان و بەستنەوەی راستەوخۆی داهاتی دەروازە سنوورییەكان بە بانكی ناوەندییەوە، ئەمەش وەك هەوڵێك بۆ رێكخستنەوەی داهات و شەفافییەت لە كەرتی گومرگدا دەبینرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە