کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زیندانیانی سیاسی هەرێم داوای هاوتاكردنی مووچەكانیان دەكەن

.

03:04 PM - 14/02/2026

كۆمكاری زیندانییە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان لە شاری سلێمانی، بە بەشداری نوێنەری هەشت حزبی هەرێم و نوێنەرایەتی زیاتر لە 25 هەزار زیندانی سیاسی كوردستان  لە رێگەی یادداشتێكەوە، پەیام  و داواكاری خۆیان ئاڕاستەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كرد و داوایان كرد مووچەكانیان هاوتای مووچەی  زیندانیانی سیاسی حكومەتی عیراق بكرێت، بەو پێیەی حكومەتی هەرێم ئەو ماف و ئیمتیازاتانەی پێیان دەدات بە ڕێژەی سەدا 50كەمترە لەو بڕەی حكومەتی بەغداد بە زیندانیانی سیاسی خۆی دەدات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە