کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق ڕەزامەندی لەسەر زیادكردنی پارەی بەشەخۆراك دەربڕیووە

.

12:16 PM - 14/02/2026

ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق رەزامەندی دەربڕیووە لەسەر هەمواركردنەوە و زیادكردنی كرێی خزمەتگوزاری و قازانجی بریكارەكانی خۆراك. 


بەگوێرەی بڕیارە نوێیەكە، پشكی قازانجی بریكارەكان بۆ هەر تاكێك لە 50 دینارەوە زیادكراوە بۆ 250 دینار. بەمەش تێچووی وەرگرتنی بەشەخۆراكی مانگانە بۆ هەر هاووڵاتییەك دەبێتە 1,500 دینار كە دەبێت بیدات بە بریكاری خۆراك.


سەرەڕای دەرچوونی بڕیارەكە لە بەغداد، كامەران فەتاح بەڕێوەبەری بەشەخۆراكی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات، تا ئێستا هیچ نووسراوێكی رەسمییان بەدەست نەگەیشتووە. 


لەو بڕە پارەیەی لە هاونیشتمانیانی هەرێمی كوردستان وەردەگیرێت، بڕی 355 دینار بۆ هەر كەسێك لە رێگەی سیستمی پارەدانی ئەلیكترۆنییەوە بۆ وەزارەتی بازرگانیی عیراق دەگەڕێندرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە