.
10:13 AM - 14/02/2026
وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵ خراوەتەسەر هەژماری وەزارەتو ئەمڕۆ دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە، دوای تەواوكردنی ڕێكارە دارایی و ژمێریارییەكان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بودجە و بەرنامەكان و ژمێریاریی سەربازی، بڕیار درا ڕۆژی شەممە دەست بە دابەشكردنی هاوكارییەكە بكرێت.
بڕی ئەو پارەیەی بەر هەر پێشمەرگە و ئەفسەرێك دەكەوێت، نزیكەی 72,000 دینارە. پڕۆسەی دابەشكردنی ئەو هاوكارییە لەڕێگەی ئامێرەكانی (هەژماری من)ـەوە دەبێت و پێشمەرگەكان دەتوانن لە ڕێگەی ئامێرەكانی ATM پارەكە وەربگرن.
بەگوێرەی زانیارییەكان، بڕی ئەو هاوكارییەی بۆ ئەم مانگە لەلایەن هاوپەیمانانەوە تەرخانكراوە بریتییە لە 6 ملیارو 331 ملیۆن دینارو چاوەڕوان دەكرێت نزیكەی 90 هەزار ئەفسەر و پێشمەرگە لەو بڕە پارەیە سوودمەند بن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە