کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی: مووچەی مامۆستایانی گرێبەست‌و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەكرێت

.

09:38 AM - 14/02/2026

دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بەردەوامە‌و ئەمڕۆ مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێك لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەكرێت.

   
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی‌و ئابووری هەرێم، ئەو موچەخۆرانەی تائێستا مووچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە، ئەمڕۆ دەتوانن سەردانی بانكەكان بكەن و موچەكانیان وەربگرن، تەنها مووچەی ئەو كەسانە خەرج ناكرێت، كە تائێستا فۆڕمی هەژماری منیان پڕنەكردۆتەوە یا كارتی بانكیان تەواو بووە و كارتەكانیان وەرنەگرتۆتەوە.


بەپێی راگەیەندراوێكی تری  وەزارەتی درایی هەرێم، هەر ئەمڕۆ  مووچەی مانگی كانوونی دووەمی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەكرێت.

هەروەها مووچەی مانگی كانوونی دووەمی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەكرێت كە لەدوای یەكی حەوتی 2024 بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاكی دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێم دامەزراون، كە شایستەكانیان لەسەر داهاتی ناوخۆیی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە