کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مووچەی سێ‌ سەرۆكایەتیەكەی عیراق 11.5%ی مووچەی فەرمانبەران پێكدەهێنێت

.

03:14 PM - 31/01/2026

روانگەی ئیكۆ عیراق بڵاویكردووەتەوە، مووچەی هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی عیراق  كە پێكدێن لە  هەرسێ سەرۆكایەتی كۆمار، پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران، نزیكەی  سەدا 11.5ی كۆی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت پێكدەهێنن.


بەپێی زانیارییەكانی روانگەكە، كۆی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت لە 1ی كانونی دووەمی 2025 تا مانگی تشرینی دووەمی 2025 نزیكەی 56 ترلیۆن دینار بووە. لەو بڕەش مووچەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران نزیكەی پێنج ترلیۆن و 900 ملیار دینار، ئەنجومەنی نوێنەران 500 ملیار دینار، سەرۆكایەتی كۆماریش 40 ملیار دینارە، بەمەش كۆی مووچەی هەرسێ سەرۆكایەتییەكە دەگاتە شەش ترلیۆن و 640 ملیار  دینار واتە سەدا 11 پۆینت پێنجی كۆی مووچەی فەرمانبەران. 


روانگەی ئیكۆ عیراق پێیوایە، ئەم سێ سەرۆكایەتییە راستەوخۆ خزمەتگوزاری پێشكەش ناكەن و هاووڵاتی هەست بە خزمەتەكانیان ناكات، لەكاتێكدا ملیۆنان فەرمانبەر لە بەرامبەر كارە رۆژانەكانیاندا مووچەیەكی كەم وەردەگرن. بۆیە بەردەوامبوونی ئەم دۆخە نیشانەی پرسیاری گەورە دەخاتە سەر دادپەروەری لە دابەشكردنی داهاتە گشتییەكاندا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە