کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رۆژی دووشەممە رێككەوتنی هەسەدە و دیمەشق دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە

.

01:37 PM - 31/01/2026

رێككەوتنی  حكومەتی دیمەشق  و هەسەدە لە رۆژی دووشەممەوە، قۆناغ بە قۆناغ بەپشتیوانی نێودەوڵەتی دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.


حەمزە مستەفا وەزیری راگەیاندنی سوریا لە لێدوانێكدا رایگەیاند، رێككەوتنی نێوان حكومەت و هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)، پەیوەستە بە پابەندبوونی تەواو بە سەرجەم بڕگەكان.

تەئكیدیشی كردەوە، حكومەتی سوریا بەرەو پێشەوە دەڕوات لە بونیادنانەوەی دامەزراوەكانی و درێژكردنەوەی سەروەری خۆی بەسەر تەواوی وڵاتەكەدا، لە رێگەی میكانیزمە سیاسی و مەیدانییە بەردەستەكانەوە.

راشیگەیاند، ئەو رێككەوتنەی حكومەتی سوریا رایگەیاندوە هەنگاوێكی جێبەجێكاری بنەڕەتییە لە پرۆسەی گەڕاندنەوەی سەروەری دەوڵەت بەسەر تەواوی جوگرافیای سوریادا.

رێككەوتنەكە بە تەواوی نوێ نییە، بەڵكو نوێنەرایەتی چوارچێوەیەكی كردەیی دەكات بۆ جێبەجێكردنی ئەو رێككەوتنانەی لە 10ی ئاداری ساڵی رابردوو و 18ی 1ی ئەمساڵدا كراوە، دوای تەواوبوونی مەرجە سیاسی و مەیدانییە پێویستەكان.

روونیشیكردەوە، رێككەوتنەكە ئاگربەستێكی هەمەلایەنە و دەستپێكردنی پرۆسەی یەكگرتنی یەك لە دوای یەك لەخۆدەگرێت، هێزە سەربازییەكان و ئیدارە مەدەنییەكانی هەردوولا تێیدا بەشدارن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە