کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار كۆدەبێتەوە

.

09:59 AM - 31/01/2026

بڕیارە سبەینی رۆژی یەك شەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار كۆببێتەوە.


بەپێی كارنامەی دانیشتنەكە كە فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویكردووەتەوە، دانیشتنی رۆژی یەكی شوباتی 2026، سەعات 11ی پێش نیوەڕۆ دەستپێدەكات‌و دوو بڕگە لە خۆی دەگرێت. بڕگەی یەكەم سوێندخواردنی ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانە. بڕگەی دووەمیش، هەڵبژاردنی  سەرۆك كۆمارە.


رێژەی یاسایی دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بریتییە لە دوو لەسەر سێی ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران، واتا لە كۆی 329 پەرلەمانتار، دەبێت لەكاتی كردنەوەی دانیشتنەكەدا 220 ئەندام ئامادە بن. 


لەم خولەدا 19 كەس كێبڕكێ دەكەن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار، كە تێیدا نزار محەمەد سەعید ناسراو بەنزار ئامێدی لەسەر پشكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  بەهێزترین كاندیدە بۆ ئەو پۆستە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە