.
11:45 AM - 31/01/2026
پڕۆسەی گواستنەوەی زیندانیكراوانی داعش لە سوریاوە بۆ عیراق خاوبووەتەوە و، تا ئێستا 530 زیندانی گواستراونەتەوە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەزاری چەند سەرچاوەیەكەوە ئاشكرایكردووە، پرۆسەی گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سوریاوە بۆ عیراق ڕووبەڕووی گرفت بووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، عیراق داوای كاتی لە ئەمریكا كردووە بۆ ئامادەكردنی زیندانەكانی، هاوكات وڵاتان ئامادەنین تیرۆریستانی داعش لە عیراق وەربگرنەوە.
ئاژانسەكە ئەوەشی خستووەتەڕوو، عیراق داوای لە ئەمریكا كردووە فشار لە وڵاتان بكات بۆ وەرگرتنەوەی تیرۆریستانی داعش.
ئەمەش لە كاتێكدایە، لە كۆی زیاتر لە حەوت هەزار زیندانیكراو، تائێستا 530 زیندانی داعش لە سوریاوە گواستراونەتەوە بۆ عیراق.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە