کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پنتاگۆن بەبڕی 9 ملیار دۆلار مووشەكی پاتریۆت بە سعودیە دەفرۆشێت

.

10:12 AM - 31/01/2026

پنتاگۆن رایگەیاند، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕەزامەندی دەربڕیووە لەسەر فرۆشتنی مووشەكی ڕێگریكەری پاتریۆت و كەرەستەی پەیوەندیدار بە سعودیە بە تێچووی 9 ملیار دۆلار.


پنتاگۆن راشیگەیاند، ڕەزامەندی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە وەڵامی داواكارییەكی سعودیەدایە بۆ كڕینی 730 مووشەكی جۆری پاك -3، فرۆشتنی ئەم چەكانەش هاوسەنگی سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ناگۆڕێت و هیچ كاریگەرییەكی نەرێنی لەسەر بەرگری ئەمریكا نابێت لە ناوچەكەدا.


ئاژانسی هاوكاری ئاسایشی بەرگری پنتاگۆن لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، ئەو ڕێككەوتنە توانای سعودیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەكانی ئێستا و داهاتوو بەرز دەكاتەوە بە دابینكردنی مووشەكی بەرگری ئاسمانی پێشكەوتوو لە چوارچێوەی سیستمێكی بەرگری ئاسمانی، كە دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی تواناكانی بەرگری ئاسمانی و پاراستنی هێزی زەمینی سعودیە و ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە