.
09:41 AM - 31/01/2026
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند، دۆسیەی ئەمنی ناوچە كوردییەكان جگە لە هەسەدە لای هیچ هێزێكی دیكە نابێت، بەڵام هێزێكی سنووردار دەچێتە حەسەكە و قامیشلۆ و هێزەكانی ئاسایشیش دەبنە هێزی ناوخۆی حكومەت.
مەزڵوم عەبدی، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی رۆناهی رایگەیاند، مەترسی كۆمەڵكوژی لەسەر گەلی كورد هەبوو لە رۆژئاوا، هەموو هەوڵەكانیش بۆ راگرتنی ئەو كۆمەڵكوژییە بوو، دوایین ئاگربەستیش بۆ پاراستنی مافی كوردە.
سەبارەت بە رێككەوتنی نێوان هەسەدە و حكومەتی دیمەشق مەزڵوم عەبدی وتی، رێككەوتنەكە بۆ ناوچە كوردییەكانە و لە داهاتوودا عەفرینیش دەگرێتەوە، بەپێی رێككەوتنەكەش هێزێكی سنووردار دەچێتە حەسەكەو قامیشلۆو هێزەكانی ئاسایشیش دەبنە هێزی ناوخۆی حكومەت.
وتیشی، وەرگرتنی پۆستم رەتكردەوە و بەلامەوە باشتر بووە لەناو گەلی خۆمدا بمێنمەوە. باسی لەوەشكرد، دەیانەوێت ئاوارەكان بگەڕێنەوە ناوچەكانیان، كە بە هەزاران شەهیدیان داوە و تێكۆشانیان بەشێوازی نوێ بەردەوام دەبێت.
تەئكیدیشی كردەوە لەوەی، ئەمریكا و فەڕەنسا بەرپرسیارێتییان بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە لەگەڵ حكومەتی كاتی سوریا لەئەستۆ گرتووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە