.
10:29 AM - 31/01/2026
دوایین ماوەی بەردەم كۆنگرێسی ئەمریكا بۆ پەسەندكردنی بودجەی 2026 كۆتایی هات و حكومەتی ئەمریكا داخرا.
دیموكراتەكان و كۆمارییەكان رێككنەكەوتن لەسەر پەسەندكردنی بودجەی ساڵی 2026، بەوهۆیەوە حكومەتی ئەمریكا داخرا، داخرانەكە هەموو حكومەت ناگرێتەوە و تەنیا كاریگەری لەسەر بەشێك لە دامەزراوەكانی دەبێت.
پێشبینیش دەكرێت، لە رۆژانی داهاتوودا ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا كۆبێتەوە و رێككەوتنێك پەسندبكات كە ئەنجوومەنی پیران پشتیوانی لێدەكات، ئەمەش هیوای ئەوە دەدات كە ببێتەهۆی كردنەوەی حكومەت.
پەسەند نەكردنی بودجە دوای شكستی گفتوگۆكان دێت، كە هۆكارەكەی تووڕەیی دیموكراتەكان بوو لەسەر كوژرانی دوو خۆپێشاندەر لە شاری مینیاپڵس لە ویلایەتی مینیسۆتا لەلایەن پۆلیسی كۆچبەرانەوە، ئەمەش گفتوگۆكانی لەبارەی تەرخانكردنی پارەی نوێ بۆ وەزارەتی ئاسایشی نیشتمانی پەكخست.
دوایین جار رۆژی 01-10-2025 بەهۆی ناكۆكیی قووڵی نێوان كۆماری و دیموكراتەكان و رێكنەكەوتنی كۆنگرێس و كۆشكی سپی لەسەر بودجە، حكومەتی ئەمریكا داخرا و بەوهۆیەوە 750 هەزار كارمەندی فیدراڵی بەشێوەیەكی كاتی ڕەوانەی ماڵەوە كرانەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە