.
02:40 PM - 31/01/2026
عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، پەیامێكی ئاراستەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەمریكا كردو رایگەیاند، تاران بەدوای چەكی ئەتۆمیدا ناگەڕێت و دەرگای بۆ رێككەوتنێكی دادپەروەرانە كراوەیە.
عیراقچی راشیگەیاند، ئەمریكا لەڕێگەی لایەنی سێیەمەوە هەوڵدەدات پەیوەند بە ئێرانەوە بكات، تارانیش كراوەیە بۆ هەر رێگایەكی دیبلۆماسی لەسەر بنەمای یەكسانی و رێزگرتن لە یەكتر، ئامادەشە پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە بكات لەپێناو دەستەبەركردنی ئاسایش و سەقامگیری.
وەزیری دەرەوەی ئێران، ئامادەیی تارانیشی دووپاتكردەوە بۆ پەسەندكردنی هەر رێككەوتنێك كە گەرەنتی هەڵنەگرتنی چەكی ئەتۆمی بكات لە بەرامبەر هەڵگرتنی ئەو سزایانەی بەسەریدا سەپێنراون،
تەئكیدیشی كردەوە هەر هێرشێك كە رەنگە ئێران بكاتە ئامانج، بە توندی وەڵام دەدرێتەوە.
رۆژی 30ی 01ی 2026 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە كۆشكی سپی رایگەیاند، دەتوانم بڵێم ئێرانییەكان بەڕاستی دەیانەوێ رێككەوتن بكەن، ترەمپ راگرتنی سزای لەسێدارەدانی خۆپێشاندەرانی لەلایەن ئێرانەوە وەك نیشانەیەك بۆ ئامادەیی تاران بۆ گفتوگۆ ناوبرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە