کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەعدی پیرە پیرۆزبایی لە ئەرشەد رەزاق کرد

.

01:46 PM - 31/01/2026

پێش نیوەرۆی ئەمڕۆ شەممە ٣١/١/٢٠٢٦ هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەیاوەری هەڤاڵان رێباز بێرکۆتی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ، فاتیح مەلا قەرە لێپرسراوی لقی هەولێری پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتی ، هەڤال کانەبی باپیر سەردانی کۆمیتەی ڕێکخستنی١٤ی خەباتی کردو لەلایەن  ئەرشەد رەزاق لێپرسراوی کۆمیتەی خەبات و هەڤاڵان لە ئەنجومەنی کۆمیتەو ژمارەیەکی  لە ئەندام و کاردان و دانیشتوانی قەزای خەبات لە سنوری پارێزگای هەولێر پێشوازیان لێکرا 

هەڤاڵ سەعدی پیرە پیرۆزبایی لە هەڤاڵ ئەرشەد رەزاق کرد لەپای دەستبەکاربونی وەك لێپرسراوی کۆمیتەی ڕێکخستنی خەبات و هیوای خواست هاندەرێکی باشتربێت بۆ رێکخستنەوە راپەراندنی ئەرکە رێکخراوەییەکان .   

لای خۆیەوە  ئەرشەد رەزاق  دووپاتی لەپابەندبوون بە سیاسەتی یەکێتی بۆ زیاتر خزمەتکردنی خەڵک کردەوە وتی یەکێتیانە کاردەکەین و پێکەوە خۆمان رێکدەخەینەوە بۆ باشتر راپەڕاندنی ئەرکەکان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە