.
02:15 PM - 31/01/2026
بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی هەرێم، ئەو شەپۆلە باران بارینەی ناوچەكەی گرتۆتەوە، ئەمڕۆ و سبەی بەردەوام دەبێت.
بەرێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، لە راگەیەندراوێكدا پێشبینیەكانی كەشوهەوای بۆ 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی كاتەكاندا لە سنوری پارێزگای دهۆك و ناوچەكانی باكووری هەرێم نمە باران دەبێت،
هەروەها لە ناوچە سنورییەكانی باكوور بەفربارینێكی كەمدەبێت.پاشان لە درەنگانی شەودا كاریگەری دابارین زیاد دەكات لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت.
بەپێی پێشبینیەكان، سبەی رۆژی یەكشەممە، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەكاندا دەبێت. لە دوای نیوەرۆوە كاریگەری دابارین كەمتر دەبێت، بەڵام نمە بارانی پچر پچر بەردەوام دەبێت لە هەندێ كات و شوێندا. پلەكانی گەرماش نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە