کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نێردەی ترەمپ: با جارێكی تر عیراق مەزن بكەینەوە

.

11:10 AM - 16/01/2026

نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ عیراق دەڵێت، بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای عیراق كۆدەبمەوە.

مارك ساڤایا، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ عیراق رایگەیاند، لە كۆشكی سپی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ وەزیری جەنگ و بەڕێوەبەری دژەتیرۆر ئەنجامداوە و لە سەردانەكەیدا بۆ بەغداد لەگەڵ بڕیاربەدەستانی راستەقینە كۆدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە كۆشكی سپی لەگەڵ پیت هێگسێس، وەزیری جەنگ و د.سباستیان گۆركا، بەڕێوەبەری دژە تیرۆر كۆبووەتەوە و رێككەوتوون لەسەر ئەوەی ئەو پرسە گرنگانەی باسیان لێوە كردووە، لە سەردانە چاوەڕوانكراوەكەیدا بۆ عیراق چارەسەر بكرێن.

هەروەها تەئكیدی لەوەشكردووەتەوە، لەو سەردانەدا لەگەڵ بڕیاربەدەستانی راستەقینە كۆدەبێتەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی دۆخی مەیدانی لەپێناو بەرژەوەندیی گەلی عیراق. نێردەی دۆناڵد ترەمپ بۆ عیراق دەشڵێت، با جارێكی تر عیراق مەزن بكەینەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە