.
11:06 AM - 16/01/2026
ماڵپەڕی شەفافیەت داهاتی یەك هەفتەی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجەی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، تەنها داهاتی یەك هەفتە زیاتر بووە لە 10 ملیار دینار.
هاوكات ماڵپەڕی شەفافیەت كە تایبەتە بە چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، ئاماژەی بەوەشداوە، داهاتی ئەم هەفتەیەی ڕابردووی ئەو سنوورانە لە رۆژی 10ـی كانوونی دووەم تاوەكو 16ـی كانوونی دووەمی 2026، بڕی 10 ملیار و 548 ملیۆن و 21 هەزار دینار بووە، لەو بڕە پارەیەش لەسەدا 88ی بەشێوەی نەختینە بووە، بڕی لەسەدا 12شی بەشێوەی چەك بووە.
ئەو داهاتانە لە گەنجینەكانی 1 و 2، گەنجینەی چەمچەماڵ، گەرمیان، هەڵەبجە و گەنجینەی راپەڕین و فەرمانگەكانی سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەرین كۆكراوەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە