کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

"گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا بەردەوامە"

.

11:29 PM - 15/01/2026

وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی عێراق ڕەتیدەكاتەوە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا ڕاگیرابێت.

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ڕاگرتنی گەشتەکانی هێڵی ئاسمانیی تورکیا بۆ عیراق، مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی عیراق ڕایگەیاند، "گەشتەکانی نێوان عیراق و تورکیا بەردەوامە، بەڵام هێڵی ئاسمانیی تورکیا خشتەی گەشتەکانی لەشەوەوە بۆ ڕۆژ گۆڕیوە، ئەوەش ڕێکارێکی کاتییە".
هاوكات کۆمپانیای هێڵە ئاسمانییەکانی تورکیا THY) ) راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوەو دەڵێت، "گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەپێی پلان و خشتەی نوێ بەردەوامن." وەک کۆمپانیاکە ڕونیكردۆتەوە، لەو ماوەیەی کە ئاسمانی ئێران داخرابوو، گەشتەکانیان بۆ بەغدا بەهۆی پێویستییە تەکنیکی و کارگێڕییەکانەوە لەشەوەوە بۆ ڕۆژ گۆڕابوون."

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە