.
10:11 PM - 14/09/2025
*حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند، پاڵاوگەی كەركوك كە سەر بە كۆمپانیای پاڵاوگەكانی باكوورە، دەستیكردووە بە بەرهەمهێنانی بەنزینێكی ئۆكتان و كوالێتی بەرز، ئەوەش لەدوای ئەوەی یەكەی هایدرۆجینكردن و ئایزۆمێكردن لە پاڵاوگەكەدا كرایەوە.
هاوكات وەزیری نەوتی عیراق ئاماژەی بەوەشكرد، پاڵاوگەی كەركوك لە توانایدایە رۆژانە 12 هەزار بەرمیل لەو بەنزینە كوالێتی بەرزە، بەرهەمبهێنێت.
وتیشی، ئەو پەرەسەندنە رۆڵێكی بەرچاوی دەبێت، لە پڕكردنەوەی زۆرێك لە پێداویستییەكانی بازاڕی ناوخۆ و كەمكردنەوەی پشتبەستن بە هاوردەكردنی بەنزین لە بازاڕەكانی دەرەوە.@@
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە