کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق داوای پێكهێنانی هاوپەیمانییەكی سەربازیی ئیسلامی دەكات دژی ئیسرائیل

.

09:19 PM - 14/09/2025

سەرۆك وەزیرانی عیراق داوای پێكهێنانی "هاوپەیمانییەكی سەربازیی ئیسلامی" دەكات بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەكانی ئیسرائیل.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە لێدوانەكانیدا بۆ كەناڵی جەزیرەی قەتەری رایگەیاند، دەستدرێژی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر رووداوێكی شۆككەر و پێشێلكردنی سەرجەم یاسا و نۆرمە نێودەوڵەتییەكان بوو. پێشی وابوو هێرشەكەی ئیسرائیل هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی هەموو وڵاتانی ناوچەكە.

سەرۆك وەزیرانی عیراق لە چاوپێكەوتنەكەیدا داوای "راگەیاندنی هاوپەیمانییەكی سیاسی، ئەمنی و ئابووری وڵاتانی ئیسلامی" كرد و ئاماژەی بەوەدا، هیچ شتێك نییە ڕێگری بكات لە پێكهێنانی هاوپەیمانی وڵاتانی ئیسلامی لە شێوەی هێزێكی ئەمنی هاوبەش بۆ بەرگریكردن.

تەئكیدی لەوەشكردەوە، وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی چەندین بژاردەیان لە بەردەستە و دەتوانرێت بەكاربهێنرێن بۆ وەستانەوە بەرامبەر دەستدرێژی ئیسرائیل.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە