کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ تاوتوێكردنی 12 پڕۆژەیاسا كۆدەبێتەوە

.

10:45 AM - 14/09/2025

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ تاوتوێكردنی 12 پڕۆژەیاسا كۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەشت پڕۆژە یاسا بخرێنە دەنگدانەوە و خوێندنەوەش بۆ چوار پڕۆژەیاسای تر بكرێت.

بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەی رۆژی یەكشەممە 14ی ئەیلولی 2025، دەنگ لەسەر هەمواری پڕۆژەیاسای تایبەت بە دەسەڵاتی كۆنتڕۆڵی ناوەكی و تیشكدەریی‌و بایۆلۆجی دەدرێت، هەروەها دەنگ لەسەر پڕۆژەیاساكانی رێكخستنی وزەی نوێبوونەوە، پڕۆژەیاسای تەندروستی دەروونی، پڕۆژەیاسای پەسەندكردنی رێككەوتنی پاراستن و پەرەپێدانی وەبەرهێنانی نێوان وڵاتی عیراق و سعودییە، هەمواری پڕۆژەیاسای تایبەت بەو كەسانەی بەهۆی رژێمی پێشووەوە كەم ئەندام بوون، هەمواری پڕۆژەیاسای تایبەت بە وەبەرهێنانی پیشەسازی بۆ كارگە تایبەتەكان، هەمواری پڕۆژەیاسای تایبەت بە ئەنجومەنی نوێنەران‌و پێكهاتەكانی‌و هەمواری پڕۆژەیاسای تایبەت بە یاسای بەرگری مەدەنی دەدرێت. هەر لە كۆبوونەوەكەدا خوێندنەوە بۆ پڕۆژەیاساكانی تایبەت بە خزمەتگوزارییە زانكۆییەكان، هەمواری دووەمی پڕۆژەیاسای تایبەت بە سندوقی قەرزە كشتوكاڵییەكان، خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری پڕۆژەیاسای تایبەت بە چاودێری داهاتە فیدڕاڵییەكان‌و پڕۆژە یاسای كۆلێژی فڕۆكەوانی جەنگی دەكرێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە