.
02:48 PM - 14/09/2025
هەر لە بەردەوامی یارییەكانی هەفتەی چوارەمی پریمەرلیگ ، یانەی تۆتنهام هۆتسپێر لە یاریگای لەندەنی ئۆڵۆمپی بووە میوانی یانەی وێستهام یونایتد ، لە گێمی یەكەمی یارییەكەدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستیان بە پێی پێویست نەبوو ، هەر ئەوەش بووە هۆی ئەوەی لەو گێمەدا بە بێ گۆڵ یاریگا جێ بهێڵن ، لە سەرەتای گێمی دووەمدا یاریزانانی سپێرز كۆنترۆڵی یاریگایان گرتەوە دەست و لە دەقیقەی ٤٧ یشدا پاپی ساری سێنیگالی بەربەستی یەكسان بوونی شكاند و گۆڵی پێشكەوتنی یانەكەی تۆمار كرد ، دوای ئەو گۆڵەش یاریزانانی تۆتنهام لەسەر هێرشەكانیان بەردەوام بوون و لە دەقیقەی ٥٧ یشدا لۆكاس بریگڤاڵی سویدی گۆڵی دووەمی پێ بەخشین ، دوا بە دوای گۆڵی دووەمی یانەی میوان زۆری نەخایاند و لە دەقیقەی ٦٤ دا میكی ڤان دی ڤینی بەرگریكاری هۆڵەندی گۆڵی دڵنیایی سپێرزی تۆمار كرد و هێندەی تر ئەركی وێستهامی لە یارییەكەدا قوورس كرد ، هەرچەندە لە ناوەڕاستی گێمی دووەمدا تۆماس فرانكی ڕاهێنەری تۆتنهام چەند گۆڕانكارییەكی ئەنجامدا ئەویش لە پێناو ئەوەی گۆڵی زیاتر تۆمار بكەن ، بەڵام سەركەوتوو نەبوون و لە كۆتاییشدا یارییەكەیان بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی وێستهام یونایتد بردەوە ، بەوەش یانەی تۆتنهام هۆتسپێر لە كۆكردنەوەی ٩ خاڵ بۆ پلەی دووەمی ریزبەندی سەركەوتن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە